بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان؛ کۆبوونەوەی ساڵانەی هۆبەی تەندروستی قوتابخانەکان ئەنجامدرا
بە مەبەستی رێکخستن و باشترکردنی چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ قوتابیانی پۆلی یەکی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی بنەڕەتی، کۆبوونەوەیەکی ساڵانە بە سەرپەرشتی خاتوو (نگین محمد)، لێپرسراوی هۆبەی تەندروستی قوتابخانەکانی گەرمیان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی کارمەندانی تەندروستی و نوێنەری مەڵبەندەکانی تەندروستی سنوری گەرمیان سازکرا، تێیدا چەندین تەوەر و پلانی نوێ تاوتوێ کران بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی تەندروستی قوتابخانەکان و خزمەتکردنی زیاتری منداڵان.
گرنگترین بڕگە و دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە:
- دانانی پلانی نوێ: داڕشتنی ستراتیژێکی کارپێکراو بۆ زووتر و خێراکتر راییکردنی پشکنینە پزیشکییەکان بۆ قوتابیان.
- رێکخستنی کات و شوێن: دیاریکردنی خشتەی زمانی گونجاو و جیاکردنەوەی قوتابخانەکان بە پێی سنوری جوگرافی بۆ ئاسانکاری لە کارەکانی تیمە پزیشکییەکاندا.
- دابیکردنی پێداویستییەکان: لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، فۆرمی تایبەت بە پشکنین بەسەر سەرجەم مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنورەکەدا دابەش کرا.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان جەخت لەسەر بەردەوامی ئەم هەنگاوانە دەکاتەوە و دروشمی سەرەکی کارەکانیان خۆی لەم ڕستەیەدا دەبینێتەوە: "تەندروستی منداڵەکانتان ئامانجی ئێمەیە".
,