هاتوچۆی گەرمیان: دانانی کامێرای تیژڕەوی لە ڕێگای گردەگۆزینە – کەلار
بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ڕێکخستنی زیاتری شەقامەکان، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کامێرای تیژڕەوی لەسەر ڕێگای سەرەکیی (گردەگۆزینە – کەلار) جێگیر دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان کە ئاراستەی شۆفێران کراوە، وردەکاریی شوێن و کاتی دانانی کامێراکە بەم شوێنەی خوارەوەیە:
- کاتی دانان: لە کاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبهیانی هەتاکو کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.
- شوێن و ئاراستە: لە ڕێگای (گردەگۆزینە _ کەلار)، بە دیاریکراوی لە ئاراستەی هاتن بۆ سەنتەری شاری کەلار.
- ئامانج: کەمکردنەوەی تیژڕەوی، ڕێکخستنی هاتوچۆی شەقامەکە، دابینکردنی سەلامەتیی زیاتر بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان، و خۆپاراستن لە رووداوە نەخوازراوەکانی هاتوچۆ.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان، لەو کات و شوێنەدا و لە هەموو کاتێکدا پابەندی ڕێنماییەکان و خێرایی ڕێگەپێدراو بن، بە هیوای هاتوچۆیەکی سەلامەت بۆ هەمووان.
