هاتووچۆی گەرمیان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان لە کاتی یارییە جیهانییەکاندا ڕکارکاری پێویست دەگرێتە بەر
گەرمیان – گەرمیانانا
لە پێناو دابینکردنی هاتووچۆیەکی سەلامەت و ڕێکخستنی شەقامەکان، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ئەرکدا بوون بۆ ڕێکخخستنی دۆخی هاتوچۆ لە کاتی سەیرکردنی یاریی کۆتایی جامی جیهانی لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا لە پارکی شەهید (شێخ ئەمین بەرزنجی).
- ڕێکخستنی شەقامەکان: تیمەکانی هاتووچۆ بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان لە دەوروبەری پارکەکە بڵاوەیان پێکرا.
- دابینکردنی سەلامەتی: هەنگاوەکان بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ هاندەران و هاوڵاتییان گیراونەتەبەر تا بە بێ کێشە چێژ لە بینینی یارییەکان وەربگرن.
- بەشداریی فەرمی: ئەم هەڵمەتە لەلایەن ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیانەوە بە فەرمی بەدواداچوونی بۆ کراوە و هاوکاریی پێویست پێشکەش بە ئامادەبووان کراوە.
ئەم رێکارە کارگێڕییانە جەخت لەسەر ڕۆنگی گرنگی دەزگا ئەمنییەکان و هاتووچۆ دەکەنەوە لە بۆنە گشتییەکاندا، بە جۆرێک کە جگە لە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، شارەکە لە حاڵەتەکانی جەنجاڵی و پەککەوتنی هاتوچۆ لە دەڤەری گەرمیان دەپارێزێت.
,