دەستپێکردنی کارکردن لە پڕۆژەی گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووباری سیروان بۆ دروستکردنی کۆڕنیشی کەلار
دەستی بە کارکردن کرا لە پڕۆژەی گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووباری سیروان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دروستکردنی کۆڕنیشی قەزای کەلار، بە مەبەستی خزمەتگوزاری و جوانکاریی شارەکە.
- شوێن و قەبارەی پڕۆژە: لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، زۆنی سێیەمی کۆڕنیشی کەلار بە درێژیی (١٤٧٠) مەتر دروست دەکرێت.
- لایەنی جێبەجێکار: کارەکانی دروستکردن و جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی (دریم لاندی سێ)وە ئەنجام دەدرێت.
بڕیار وایە ئەم پڕۆژەیە کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر ڕووی شارستانی و ژینگەیی قەزای کەلار هەبێت، جگە لەوەی دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری و کاتبەسەربردن بۆ دانیشتووانی ناوچەکە و دەورووبەری.
ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_وەبەرهێنانی_گەرمیان
,