تەندروستیی گەرمیان بۆ دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانە بانگەوازی تەندەر ڕادەگەیەنێت
بەشی گرێبەستە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە پێناو پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی، بۆ یەکەم جار بانگەوازی تەندەری بۆ دابینکردنی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی کەلار و نەخۆشخانەی گشتیی شەهید د. قاسم لە ڕزگاری ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی گەرمیان، پرۆسەکە بەم خشتە و مەرجانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:
- وەرگرتنی تەندەر: لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٢/ ٧/ ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تا ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
- کۆتا ڕۆژی گەڕاندنەوەی تەندەر: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦، کاتژمێر (١٠:٤٥)ی سەرلەبەحانی دەبێت.
- کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦، کاتژمێر (١١)ی سەرلەبەیانی ئەنجام دەدرێت.
- مەرجی بەشداریپێکردن: هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکوڕتی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لە کاتی کردنەوەی تەندەردا لە پرۆسەکە بێبەش دەکرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ وەرگرتنی تەندەر، پێویستە نوێنەری کۆمپانیا نوسراوی سەرپشککردن (تەخویل) و فرمانی وەزارەتی تەندروستی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
ئەم هەنگاوە نوێیەی تەندروستیی گەرمیان گرنگییەکی مەزنی بۆ کەرتی تەندروستیی ناوچەکە هەیە، چونکە ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایی و پێشکەوتووەکان بۆ نەخۆشخانەکانی کەلار و ڕزگاری، کە ئەمەش خزمهتێکی بەرچاو بە دانیشتووانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەگەیەنێت.