له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیکەی 100 هەزار چارەخواز سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیانیان کردووە
گەرمیان – گەرمیانان
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، نزیکەی 100 هەزار چارەخواز بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیان کردووە.
ئامار و داتا فه‌رمییه‌كانی تایبه‌ت به خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێشکەشکرراوەکان له‌و ماوه‌یدا به‌م شێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
-
سەردانیکردنی ناوەندە تەندروستییەکان:
- (٥٩ هەزار و ١٧٥) چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
- (٣٩ هەزار و ١٣٠) چارەخواز سەردانی مەڵبەندە تەندروستییەکانیان کردووە.
- (٣٢ هەزار و ٤٠٢) حاڵەتی کۆی سەردانەکان بۆ بەشەکانی فریاکەوتن بووە.
- (٨ هەزار و ٧١٠) سەردان بۆ بەش و هۆبە و سەنتەرەکانی ددان تۆمار کراون.
-
نەشتەرگەری و پزیشکیی ورد:
- (٢ هەزار و ٢٨) نەشتەرگەری لە سەرجەم ئاستەکاندا ئەنجامدراون، کە بریتی بوون لە:
- (١٨٢) نەشتەرگەریی سەروو گەورە.
- (٧٨٢) نەشتەرگەریی گەورە.
- (٨١٧) نەشتەرگەریی مامناوەند.
- (٢٤٦) نەشتەرگەریی بچووک.
- (٢٩٠) پرۆسەی شوشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراون.
-
پشکنین و هۆبەکانی تیشک و تاقیگە:
- (٨٩ هەزار و ٩٩٠) پشکنینی تاقیگەیی ئەنجام دراون.
- (٩ هەزار و ٩٣٠) تیشک (X-ray) کراوه.
- (٥ هەزار و ٢٣٢) پشکنینی سۆنار ئەنجام دراون.
- (٣٦٨) پشکنینی تیشکی لەرهی موگناتیسی (MRI) پێشکەش کراون.
- (١٧) پشکنینی مامۆگرافی ئەنجام دراون.
- ئاماری لەدایکبوون:
- (هەزار و ٥٦٤) منداڵ لەدایکبوون، کە لەو ژمارەیە (٨٠٢) منداڵیان نێر و (٧٦٢)ـیان مێ بوون.
ئەم ئامارە گشتگیرانە ئاماژەن بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی کە ڕۆژانە لە ڕێگەی ناوەندە پزیشکییەکانەوە پێشکەشی دانیشتووانی قەزاکانی کەلار، کفری و سەرجەم ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکرێن، ئەویش لەپێناو دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایی و پێشکەوتووەکانی پزیشکی بۆ هاووڵاتییان.