بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی تەمووز، وەک وەفایەک بۆ ماندووبوون و هاوڕێیەتی چەند ساڵەی فەرمانبەری کۆچکردووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان (بەکر حەمەعەلی) کە دوێنێ بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا، لە ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان، نزای لێخۆشبوونمان بۆ ڕۆحی پاکی کاکە بەکر کرد.
بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە لە وتەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” کاکە بەکر یەکێک بوو لە فەرمانبەرە چالاک و دڵسۆز و دڵپاکەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و پڕکردنەوەی جێگەکەشی ئاسان نابێت”.
وتیشی” دڵتەنگی و خەم و فرمێسکی فەرمانبەران و هاوڕێیانی، نیشانەیەکی روونە بۆ باشی و ساغی و پاکی کاکە بەکر، بۆیە لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە کە بەهەشت جێگەی بێت و سەبوری و ئارامیش بە خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت”.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





