بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
بۆ ڕێکخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەڕێوبەری گشتی سەردانی قەزای ڕزگاریی دەکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای ڕزگاریی، نەخۆشخانەی گشتی شەهید د. قاسم و مەڵبەندی تەندروستی گەرمیانی لە قەزای ڕزگاریی بەسەرکردەوە. لەسەردانەکەدا لەنزیکەوە ئاگاداری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بوون، هاوکات ئاشنابوون بە کێشە و کەموکورتییەکان. د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند کە خزمەتکردنی دانیشتوانی قەزای ڕزگاریی بە ئەرکێکی پیرۆز و گرنگ دەزانن، لەو چوارچێوەیەشدا پلانی تایبەتیان داناوە. ڕوونیکردەوە: خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید د. قاسم باشتر دەکەن و دەیبەنە پێشەوە، بەشێوەیەک پزیشکی پسپۆڕی لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ دابین دەکەین و پێداویستە پزیشکییەکان فەراهەم دەکەن. هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە بڕیاریانداوە مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان بکرێت بە مەڵبەندێکی خۆپارێزی، بەشێوەیەک کاروبارەکانی خۆپاراستن لە چاودێریی بازاڕ و پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکانی کوتان و چاودێریی تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی، بەڕێوەببات.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
تەممووز 16, 2026