ئاگاداریی/ تەندەر
بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە ده‌كاته‌وه کە لە بواری دابینکردنی ئامێری پزيشكییدا کاردەکەن، بۆ یەکەم جار بانگەواز دەكات بو ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه:
ته‌نده‌ری (دابینكردنی ئامێری پزیشکیی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاریی گشتی کەلار و نەخۆشخانەی گشتی شەهید د. قاسم لە ڕزگاریی)
١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە رێکە‌وتی ٢٢/ ٧/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ ده‌بێت.
٢. كۆتا ڕۆژ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت.
٣. كردنه‌وه و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت.
٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە.
تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، بهێنرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان