بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان سەرجەم ئەوهەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کەچەند ڕۆژنامەنوسێک وچالاکوانێکی قەزای کفری بڵاویان کردوەتەوە کە گوایە لەقەزای کفری پرۆژەی ڕووناکی لە ٢٠٢٦/٦/١٥ چوبێتە بواری جێبە جێکردنەوە و کارەبا بۆماوەی (١٧)کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت
بەرێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ڕایدەگەیەنێت هەرکات پرۆژەکە لە گەرمیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە سەرجەم گەرمیان دەگرێتەوەو کارەبای نیشتیمانی دەبێتە (٢٤)کاتژمێر نەک (١٧)کاتژمێر
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان