بابەتی بێناونیشان 4119
ئاگاداریی/ تەندەر بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە‌ ده‌كاته‌وه‌ کە لە بواری دابینکردنی پێداویستی تاقیگەیی کاردەکەن، بۆ یەکەم جار بانگەواز دەكات بو ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه‌: ته‌نده‌ری (دابینكردنی پێداویستیی تاقیگەیی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان) ١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى دووشەمە‌ رێکە‌وتی ٢٧/ ٧/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتی ٣/ ٨/ ٢٠٢٦ ده‌بێت. ٢. كۆتا ڕۆژ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتی ٣/ ٨/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٣. كردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتی ٣/ ٨/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە. تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، ‌ بهێنرێت.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان