بابەتی بێناونیشان 4276

لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان, بەسەرپەرشتی فەرمانگەی ئاوی ڕزگاری و بە هاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی ڕزگاری تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەکێکی نوێی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراون ڕکێشرا.

پرۆژەکە خۆی دەبینێتەوە چاڵکردن و ڕاکێشان و بەستنی ٦٠٠ مەتر بۆری(پۆلی ئەسیلین)بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە و گەیاندنی ئاو بە ئەو گەڕەکە نوێیەی قەزای ڕزگاری.

ئەمە لە کاتێکدایە ماڵەکانی ئەو گەڕەکە نوییە پێشتر ئاوی خواردنەوەیان پێنەدەگەیشت و دانیشتوانەکەی لەڕێگەی تانکەرەوە ئاوی خواردنەوەیان دابین دەکرد.





ئیدارەی گەرمیان