بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە هۆڵی ئەزموونە گشتییەکانی بەسەرکردەوە
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئاب، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری، ژمارەیەک لە هۆڵەکانی ئەزموونە گشتییەکانی لە کەلار بەسەرکردەوە.
لەو سەردانانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی داوای لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی چاودێر کرد کە بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکە بکەن بۆئەوەی خوێندکاران بتوانن لە کەشێکی ئارامدا تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد” سەرکەوتنی پرۆسەکە بە گشتی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی پەروەردە و هەرچی لە توانایاندا هەبێت ئەنجامی دەدەن بۆئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت و خوێندکاران بتوانن باشترین ئەنجام بەدەستبهێنن”.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





