یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کۆتاییهێنا بە خولی ناوبژیوانی پلە C لە گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان، عارف حاجی عادل، جێگری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار، مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان و ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە لە مەراسیمێکی تایبەتدا
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتاییهێنا بە خولێکی ناوبژیوانی پلە (C) بۆ بەشێکی زۆر لە وەرزشکاران، مامۆستایان و خوێندکارانی سنووری گەرمیان.
لە مەراسیمەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە و دواتریش خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان کرا، وەک پێزانینێک بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ پێشخستنی وەرزش، چ لە ناوەندەکانی خوێندن و چ لە سەر ئاستی سنوری پەروەردەی گەرمیان بە گشتی.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





