بابەتی بێناونیشان 4409

ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەیاندا ئەنجومەنی مامۆستایان دوو پرۆژەیان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد تا لە چوارچێوەی پلانەکاندا جێگەی بکرێتەوە و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دەستخۆشی لێکردن و رایگەیاند” هەر هەوڵێک کە لەپێناوی خزمەتی گشتی و کەرتی پەروەردەدا بێت پێشوازی لێدەکەن، لەبەرئەوەش گوێ لە هەموو کەس و لایەک دەگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد” ئەو پڕۆژانەی ئەوان پێشکەشیان کردووە، لە پلانەکانی خۆماندایە کە بە شێوەی پلانی کورتخایەن و پلانی درێژخایەن کاریان لەسەر بکەین”.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان



بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان