سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی سنورەکەی بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ (٢٦ی ئاب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیانی لە قەزای ڕزگاری و و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی لە قەزای کەلار بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای پیرۆزبایی دەستبەکاربونیان ، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ بەڕێوەبەرایتییەکان دوپاتکردەوە، هیوای خواست بتوانن بە خزمەتەکانیان گۆڕانکاری باش لە خزمەتی خەڵک و ناوچەکە بکەن، لە چوارچێوەی پسپۆری فەرمانگەکانیان و ئەرک و بەرپرسیارێتیان.
لای خۆشیانەوە هەریەک لە بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی ئەو فەرمانگانە ویڕای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان، سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان بۆ فەرمانگەکانیان بە گرنگ وەسف کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی گەرمیان ، هاوکات هیوایان خواست ئیدارەی گەرمیان زیاتر پشتیوان و هەماهەنگیان بێت لە هەنگا و و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی زیاتری خەڵکی گەرمیان.
ئیدارەی گەرمیان





