فیستیڤاڵی (بەهاری قورئان) لە گەرمیان ئەنجامدەدرێت
رۆژی هەینی داهاتوو فیستیڤاڵی بەهاری قورئان ئەمجامدەدرێت، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ فیستیڤاڵەکە ئەمڕۆ (٢٦ی ئابی ٢٠٢٦) بە سەرپەرشتی سەرپەرشیاری ئیدارەی گەرمیان و بە ئامادەبونی قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەڕێوبەری حەج و عەمرەی گەرمیان و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیس و هاتوچۆی کەلار، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی فستیڤاڵی (بەهاری قورئان) لە قایمقامیەتی قەزای کەلار کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا پلانی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵەکە و ڕێکارەکانی پاراستنی ئەمنیەت و ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ سەردانیکەران و بەشداربوون تاوتوێ کرا.
لەگەرمیان بۆ یەکەمجارە گەورەترین فستیڤاڵی قورئان وەک کۆتایی هاتنی خولەکانی هاوینەی خوێندنی قورئان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا زیاتر لە ٧ هەزار فێرخواز لە ٦٧ مزگەوتی گەرمیان بەشدارییان کردووە.
فستیڤاڵەکە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠٢٦ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە لە یاریگای یانەی شێروانە بەڕێوە دەچێت.
ئیدارەی گەرمیان





