بابەتی بێناونیشان 4477
پرۆژەکانی وەبەرهێنانی گەرمیان ژێرخانی ئابوری کفری دەبوژێنەوە 🔷 هونەر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ڕایگەیاند: سێ پرۆژەمان لە قەزای کفری دەست بەکاردەبن کە سەدان هەلی کەر دەڕەخسێنن و ئەوەی جێگای دڵخۆشیمانە پرۆژەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان و کە ئەمەیش گرنگی و تایبەت مەندی خۆی هەیە . 🔹 هەروەها باسی لەوەیش کرد دوای ئەوەی مۆڵەتی کارکردنمان بەخشی بە پرۆژەی خشتی سور ( زەقورە)لە سێکتەرەی پیشەسازی ئەمڕۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بەکار بووە کە دوای تەواو بونی پرۆژەکە(200) هەلی کار دەڕەخسێنێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ جگە لەوەی سەدان کەس لە دەرەوەی پرۆژەکە دەبنە خاوەن کاری خۆیان. 🔹 بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان ئاماژەی بەوەیشدا؛ لە ئێستادا مۆڵەت دراوە بە پرۆژەیەکی پەروەردەی کەلە قۆناغی کارکردندایە و دوو پرۆژەی دیکەیش لە ڕێکاری مۆڵەت وەرگرتن دان لەسێکتەری (( پەروەردەی و بازرگانی))کە زەویان بۆ تەرخان کراوە .. 🔹 هونەر مەحمود وتیشی لە ڕابردویشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان مۆڵەتی کارکردنی دا بە گەورەترین پرۆژەی پیشەسازی لە قەزای کفری کە کارگەی قەیوان ستیل بوو لە ئێستادا پرۆژەکە زیاتر لە (500) هەلی کاری ڕەخساندوە لەگەڵ پرۆژەیەکی نیشتەجێبون .. #ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_وەبەرهێنانی_گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان