بابەتی بێناونیشان 4539
نزیکەی ٣ هەزار ششتنەوە لە سەنتەری گورچیلەی دەستکردی کەلار ئەنجامدراوە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە کەلار، ئاماری کار و خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ (لە ١ـی کانونی دووەم تا ٣١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦) ئاشکرا کرد. بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢,٩٠٠ پڕۆسەی غەسلی گورچیلە بۆ تووشبووان و سەردانیکاران ئەنجامدراوە. کۆی ئامارەکانیش بەمشێوەیەن: 🔹 کۆی پڕۆسەی ششتنەوەی گورچیلە: ٢,٩٠٧ پڕۆسە. 🔹 شکاندنی بەردی گورچیلە: ٥٠ نەخۆش. 🔹 پشکنینی تاقیگەیی: ٩,٨٦٧ پشکنین. 🔹 وەرگرتنی دەرمان: ٨٩٥ نەخۆش.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان