خولێکی راهێنان بۆ خاوەن بڕوانامەکانی خوێندنی باڵا دەکرێتەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی خۆی دەکاتەوە کە هەڵگری بڕوانامەی (دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا)ن لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و لە ناوەندە تەندروستییە جیاوازەکانی، دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران “TOT”.
ئارەزوومەندان دەتوانن (CV) خۆیان پێشکەش بکەن بە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان/ بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام، یان سیڤییەکەیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
[email protected]
کۆتا ڕۆژ بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان ڕێکەوتی ١٠/ ٩/ ٢٠٢٦ دەبێت.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان