دانیشتوانی ناحیەی کۆکس داواکارییەکانیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.
ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلول چەند کەسایەتییەکی ناحیەی کۆکس بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازییان لێکرا.
نوێنەری دانیشتوانی ناحیەی کۆکس کە داواکارییەکانیان کە خۆی دەبینیەوە لە دابینکردنی ڕووناکی و چاککردنی شەقام و ئەو گرفتانەی کە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مادەی١٤٠ ەوە ڕوبەروویان دەبێتەوە خستە ڕوو، هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەڵێنی چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکانی پێدان کە لەچوارچێوەی بڕیار و ڕێنماییەکانە.
ئیدارەی گەرمیان





