بابەتی بێناونیشان 4705
نۆرینگەیەکی پزیشکیی میللی لە گەرمیان کرایەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و دامودەزگا تەندروستییەکان، نۆرینگەی پزیشکیی میللی لە مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان لە کەلار کرایەوە. نۆرینگەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی تەندروستی لە دوانیوەڕواندا. لەوتەیەکدا کە لەمەراسیمی کردنەوەی نۆرینگەکەدا پێشکەشیکرد، د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، وێڕای پیرۆزبایی لە کردنەوەی نۆرینگەکە، جەختی لەوەکردەوە کە کردنەوەی نۆرینگەکە ڕۆڵی دەبێت لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوورەکە. باسی لەوەشکرد کە بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ناوچەکە، لە هەموو ئاست و بوار و سێکتەرەکاندا.




بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان