بابەتی بێناونیشان 4712

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلول، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لەو مامۆستایانەی کە دانیشتووی قەزای خانەقینن و ساڵانێکە لە خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار دەوام دەکەن.

لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ئەو مامۆستا بەڕێزانە، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە بە وردی گوێی لە داواکاری و پێشنیار و مەبەستەکانیان گرت و زۆر سوپاسیشی کردن کە دڵسۆزانە لە ساڵانی رابردوودا ئەرکەکانی خۆیانیان جێبەجێکردووە لە ئێستاش دا بەهەمان گوڕوتینەوە بەردەوامن لە خزمەت.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان