بابەتی بێناونیشان 4787

رۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٢١، لە کەشێکی دیموکراسیدا بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یانە وەرزشییەکانی کوردستان، پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی رزگاری بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی لێژنەیەکی باڵا بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (هاوڕێ ڕواندزی) سەرپەرشتیار، (دکتۆر ئەژی خەلیل) سەرۆکی لێژنە، هەروەها کاک طلعت سعد الله بەڕێوەبەری وەرزشی گەرمیان ئەندامانی لێژنەی باڵا ( سەلاحەدین محمود و عوسمان عومەر وٲحمد قادر ).
لە ئەنجامدا (شەش ) کەس دەرچوو توانیان متمانەی ئەندامانی دەستەی گشتی بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەی رزگاری

وەک بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرکەوتووان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە ئەرکە نوێیەکەیاندا، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر بە وەرزشی شارەکەیان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان





‎بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان