بابەتی بێناونیشان 4801

رۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٢١، لە هۆلی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان لە کەشێکی دیموکراسیدا بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی بە سەرپەرشتی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یانە وەرزشییەکانی کوردستان، پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی جەلەولا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

پرۆسەکە بە ئامادەبوونی لێژنەیەکی باڵا بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: (هاوڕێ ڕواندزی) سەرپەرشتیار، (دکتۆر ئەژی خەلیل) سەرۆکی لێژنە، هەروەها کاک طلعت سعد الله بەڕێوەبەری وەرزشی گەرمیان ئەندامانی لێژنەی باڵا ( سەلاحەدین محمود و عوسمان عومەر وٲحمد قادر ).
لە ئەنجامدا (پێنج ) دەرچوو توانیان متمانەی ئەندامانی دەستەیی گشتی بەدەستبهێنن و ببنە ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەی جەلەولا

وەک بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرکەوتووان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە ئەرکە نوێیەکەیاندا، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر بە وەرزشی شارەکەیان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان





‎بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان