بابەتی بێناونیشان 4827

سێتێکی چوار پۆلی مۆدێرن لە قوتابخانەی پێشەنگ ی بنەڕەتی کرایەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروروەردەی گەرمیان و مامۆستا عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، سەردانی هەردوو قوتابخانەی پێشەنگ و شنۆیان کرد و لە مەراسیمێکی تایبەتدا چوار پۆلی نوێیان لە ناو بینای ئەو دوو قوتابخانەیەدا کردەوە کە ئامادەکراوە بۆ دەوامکردن بە سەرجەم پێداویستییەکانیەوە.

جێگای باسە لە سەردانێکی پێشووی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیدا بۆ قوتابخانەکە، بڕیاریدا بە دروستکردنی سێتێکی چوار پۆلی ئەویش لە پێناوی ئەوەی لە سێ دەوامییەوە ببێتە دوو دەوام، پۆلەکانیش لەسەر بودجەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان درووستکراون.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان