بابەتی بێناونیشان 4895

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای لقی گەرمیانی یەکێتیی زانایانی ئاینی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان.

مەبەست لە سەردانەکەش هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بوو لە نێوان هەردوولایەندا، بۆیەش بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە داوای لە مامۆستایانی ئاینی، بەتایبەت یەکێتی زانایان کرد کە رۆڵێکی گرنگ و کارا بگێڕن لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بۆ ئەوەی هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانەکان.

هاوکات مامۆستایانی ئاینی لە یاداشتێکدا داوایان کرد کە لە ناوەندەکانی خوێندندا بایەخی زیاتر بدرێت بە بابەتی ئاین و پەروەردەی ئیسلامی.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان