بابەتی بێناونیشان 4951
بنکەی تەندروستی بانئاسیاو کرایەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەری ناحییەی کۆکس، بنکەی تەندروستی گوندی بانئاسیاو کرایەوە. بنکەکە لەلایەن ژمارەیەک خەڵکی خێرخوازەوە بیناکەی نۆژەنکراوەتەوە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە ستاف و پێداویستی بۆ تەرخانکراوە. لە وتەیەکدا د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، پیرۆزبایی کردنەوەی بنکەکەی کرد و جەختی کردەوە کە بایەخدان بە تەندروستی هاوڵاتیان لە هەموو ناوچەکانی گەرمیان و بەتایبەت گوندەکان، لە پێشینەی کار و گرنگیپێدانەکانیانن.







بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان