بابەتی بێناونیشان 4963
ئەمبوڵانسێک بۆ ناحییەی کۆکس تەرخان دەکرێت ئەمڕۆ لە سەردانێکدا بۆ ناحییەی کۆکس، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمبوڵانسێکی بەخشی بە بنکەی تەندروستی سەرەکی ناحییەکە. د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، لە مەراسیمی ڕادەستکردنی ئەمبوڵانسەکەدا جەختی لەوەکردەوە کە ناحییەی کۆکس ناحییەیەکی گرنگی ناوچەی گەرمیانە و هێڵی بەیەکەوەبەستنەوەی گەرمیانە بە ناوچە دابڕێنراوەکانەوە، بۆیە کەمتەرخەمی نانوێنن لە خزمەتکردنییدا. وتیشی: بوونی ئەمبوڵانس لە ناحییەکەدا هاوکارێکی باش دەبێت بۆ بەدەمەوەچوونی حاڵەتە تەندروستییە لەناکاوەکان و گەیاندنیان بە نەخۆشخانەکانی سنوورەکە.






بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان