بابەتی بێناونیشان 5043
بەڕێوبەری گشتی سەردانی بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان دەکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی دیوانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکە، سەردانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک/ گەرمیانی کرد و لەگەڵ بەڕێز دادوەر د. ئاوات حاجی، سەرۆکی دادگاکە کۆبوویەوە. لەکۆبوونەوەکەدا باس لەهەندێک پرسی پەیوەندیدار بە هەردوولا کرا، بەتایبەتی لەو دۆسییە تەندروستییانەی ڕەهەندی یاساییان هەیە. هەردوولا کۆکبوون لەسەر برەودانی زیاتر بە خزمەتگوزارییەکان و ئەنجامدانی کاروبارەکان بەشێوەیەکی یاسایی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەو ڕووەوە.





بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان