ڕۆژانی ۲۱و ٢٢ی ۱۰ی ۲۰۲٦, لە شاری سلێمانی بە بەشداری ڕاوێژكاری باڵای وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری ،ۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە سەبارەت بە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قوتابخانە (SBM) لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف ئەنجامدرا.
ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانجی پێداچوونەوەیە بە ڕێبەری ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قوتابخانە و دیاریکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن، تاوەکو چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی ئاستی پەروەردە و فێرکردن لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە.
شایەنی باسە ڕێكخراوی یونسێف لەڕووی ماددیەوە هاوكاری دارایی پێشكەش بە ناوەندەكانی خوێندن دەكات بۆ هاوبەشی پێكردنی كۆمەڵگە و سەرخستنی پرۆژەكە.
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





