بابەتی بێناونیشان 5372

شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد

ئەمڕۆ (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەمەبستی هەماهەنگی و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بواری کشتوکاڵ، شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بەسەرۆکایەتی رزگار حەمەد راوێژکاری باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.

لە دیداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ شاندەکەی وەزارەت کە بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئامادەی بوو، باسی کار و پرۆژەکانی دامودەزگاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ کرا و تیشکخرایەسەر کێشە کشتوکاڵییەکانی سنورەکە و جەختکرایەوە لە بەگەڕخستنی هەوڵی هەمەلایەنە و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو چارەسەری کێشەکان و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە گەرمیان.





ئیدارەی گەرمیان