١٠ هەزار سەردانیکەری هەبووە لەمساڵدا… ٢ کورسی نوێ بۆ سەنتەری ددانی کەلار دابین دەکرێت
لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ٢ کورسی ددان بۆ سەنتەری ددانی کەلار دابینکرا و خرایە خزمەتی چارەخوازانی دەڤەرەکەوە.
سەنتەری ددانی کەلار، یەکێکە لە ناوەندە کاریگەر و چالاکەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و تەنها لەماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا، پێشوازیی لە ١٠ هەزار و ٤١٣ چارەخواز کردووە.
لەوبارەوە د. ئەرکان مەحمود، بەڕێوبەری سەنتەرەکە ڕایگەیاند: سەرباری ئالەنگارییەکان، بەڵام بە هەوڵی هەمووان توانیومانە درێژە بە خزمەتەکانمان بدەین.
وتیشی: لە پلانماندایە كە بتوانین ساڵی داهاتوو بینای نوێی سەنتەری پزیشكی دەم و ددانی كەلار بكەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بە هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بكەین لە هەموو پسپۆڕییەكانی تایبەت بە پزیشكی دەم و ددان.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان