کۆرسی(پێگەیاندنی دایکێکی سەرکردە و هاوسەرێکی نمونەیی) بەسەرکەوتووی کۆتایی هات
ئەمرۆ (٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٦) لە ڕێورەسمێکدا، بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرووستی گەرمیان، کۆتایی بەخولی (پێگەیاندنی دایکی سەرکردە و هاوسەرێکی نمونەیی) هات.
لەمەراسیمەکدا بەڕێز، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەگرنگەوە باسی لە ناوەرۆکی خولەکە کرد و ڕایگەیاند، سوپاسی ڕاهێنەر و بەشداربوانی خولەکە دەکەین کە بەردەوام بە پەرۆشەوە بەشداری خولەکەیان کردووە، وتیشی ئیدارەی گەرمیان پاڵپشتی تەواوی هۆشیارکردنەوەی ژنان دەکات لەهەربوارێک کە بچێتە خزمەتی ژنانی گەرمیانەوە.
لەکۆتایی مەراسیمەکدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە و خەڵاتی سوپاس و پێزانین بەخشرایە راهێنەری خولەکە.
کۆرسەکە بۆ ماوەی (٢٠ کاتژمێر ) لە دە ڕۆژدا بۆ ١٩ ژنی گەرمیان و لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان کرابویەوە و لە لایەن بەشی دڵنیایی جۆری و نوێنەرایەتی ژنان لە ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرووستی گەرمیانەوە کرابوەوە، لەلایەن ڕاهێنەری پێشکەوتوو، سیروان ئەحمەد عەزیز وانەکان وترانەوە.
ئیدارەی گەرمیان





