پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان کۆتاییهات و بڕی ٤٦ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
سایلۆی گەرمیان کۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی لەمساڵدا ڕاگەیاند و بە کۆی گشتی بڕی 46 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
ئەندازیار کاروان ڕەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا، سەرکەوتنی پرۆسەکەی ڕاگەیاند و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد لەبەرامبەر هاوکارییە ماددیەکانی ژۆ سایلۆی گەرمیان و سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سایلۆی کرد بۆ هاوکاری و ماندووبوونیان لە بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی وەرزی وەرگرتنی گەنمدا.
ئیدارەی گەرمیان

