خولی پەروەردەیی باڵا
بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان لە ڕۆژانی 17 و 18 ی تەموزی 2026 لە شاری هەولێر بەشداری كرد لە خولێكی پەروەردەیی باڵا لە ژێر ناوی (خوێندنی باش و دادپەروەرانە لە عێراق – پەرەپێدانی پرۆسەی فێربوون و فێرکردن و بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی پەروەردە ITALEEM) كە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان تێیدا بەشداربوون ،ئامانجی خولەكە بریتی بوو لە بنیاتنانی توانای دامەزراوەیی لە بواری پلاندانان و بەڕێوەبردنی سیاسەتە پەروەردەییەکان، بە بەکارهێنانی سیستەمی EMIS بۆ وەرگرتنی بڕیارەکانی پشتبەستوو بە بەڵگە و داتای پەروەردەیی ، شایانی باسە خولەكە لە لایەن ڕێكخراوی یونسكۆ و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵەوە سەرپەرشتی دەكرا,ئەوەی تێبینی كرا هەرێمی كوردستان لە ڕووی ژێرخانی دیجیتاڵی قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەكان بە بەكارهێنانی E-parwarda و ئەپلیكەیشنە جیاوازەكانی تر ،زۆر لە پێش وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵەوەیە.
بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان





