بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە پێشوازی لە رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کرد
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازی کرد لە ستافی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی.
ئامانج لە سەردانەکە بۆ هەماهەنگی بوو لەسەر کردنەوەی خولێک بۆ راهێنەرانی سنوری پەروەردەی گەرمیان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا بەکردنەوەی خولێک بۆیان بە هاوکاری ستافێکی پسپۆڕی نێودەوڵەتی و زانکۆی گەرمیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لێکتێگەیشتنێکیان هەیە بۆ ماوەی دووساڵ بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە کردنەوەی خول و کاروچالاکی بواری پەروەردەیی، هەربۆیەش تەواوی تێچووی ئەم خولە و سپۆنسەرکردنیشی لە ئەستۆ دەگرن.
جێی باسە لە دیداری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و ستافی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری، مامۆستا ناسیار حسێن قادر، بەڕێوەبەری بەشی راهێنەران و مامۆستا محەممەد حەمید، بەڕێوەبەری ژمێریاریی پەروەردەی گەرمیان ئامادەبوون.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





