پشکنینی مناڵان بۆ وەرگرتنیان لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان دەستپێدەکات
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بەسەرپەرشتی هۆبەی تەندروستی قوتابخانەکان لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، پرۆسەی ئەنجامدانی پشکنین بۆ مناڵانی تازە وەرگیراو لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان ئەنجام دەدات.
پێویستە دایکان و باوکان فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنیان لەو قوتابخانە و باخچەوە مۆربکەن کە مناڵەکەیان دەخەنەبەر خوێندن تیایدا، هاوکات کارتی کوتانی مناڵەکەیان پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە کوتانەکانیان.
پرۆسەکەش لە ١٩ی ئەم مانگە هەتا ١٥ی مانگی ئەیلول (مانگی ٩ی ٢٠٢٦) بەڕێوەدەچێت.
ناوەندەکانی پشکنین لەگەرمیان ئەمانەن:
قەزای کەلار:
▫️ مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی شێروانە: ڕۆژانی یەکشەمە و چوارشەمە.
▫️ مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان: ڕۆژانی دووشەمە و چوارشەمە.
▫️ مەڵبەندی تەندروستی باباگوڕگوڕ: ڕۆژانی دووشەمە و چوارشەمە.
▫️ مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە: ڕۆژانی دووشەمە و چوارشەمە.
قەزای کفری:
▫️ مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری: ڕۆژانی دووشەمە و چوارشەمە.
قەزای رزگاریی:
▫️ مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی گەرمیان: ڕۆژانی دووشەمە و پێنجشەمە.
ناحییەی پێباز:
▫️ مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی پێباز: ڕۆژانی یەکشەمە تا پێنجشەمە.
▫️ ناحییەی مەیدان لە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی پێباز و ناحییەی سەرقەڵا لە مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری پشکنین ئەنجام دەدەن.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان