مەڵبەندی تەندروستیی شێروانە لە ٦ مانگدا زیاتر لە 25 هەزار خزمەتگوزاریی پێشکەشکردووە
مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی شێروانە لە قەزای کەلار، لەماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا، ژمارەیەک خزمەتگوزاریی جۆراوجۆری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان و چارەخوازان کردووە.
▫️ پزیشکی گشتی (نەخۆش): 2,032 سەردانیکەر.
▫️ بەشی ددان (نەخۆش): 1,170 سەردانیکەر.
▫️ بەشی کوتان 7,288 کوتان.
▫️ بەشی دەرمانخانە 4,838.
▫️ بەشی تاقیگە 3,188 پشکنین.
▫️ بەشی چاودێریی گەشەی منداڵ: 2,703 منداڵ.
▫️ بەشی چاودێریی ئافرەتانی دووگیان: 1,350 کەس.
▫️ بەشی تەندروستیی قوتابخانەکان: 1,304 سەردان.
▫️ هۆبەی هۆشیاریی تەندروستی: 1,110 خزمەتگوزاریی.
▫️ بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان: 548 حاڵەت.
▫️ بەشی ڕێنمایی گەنجان: 76 سەردانیکەر.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان