بابەتی بێناونیشان 4078
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی هەینی ٢٠٢٦/٠٦/٢٦ وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر ٢ی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە. لەماوەی ئەم چەند کاتژمێرە دەکرێت بەشێک لە هاووڵاتیان دووچاری پچڕانی کاتی کارەبا ببنەوە. ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەستانی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتوودا.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان