بابەتی بێناونیشان 4081
*سیستەمی نوێی دیجیتاڵی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق دەخرێتەکار* هەولێر، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی دەستەبکاربوونی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی وەزارەتی کارەبا لە هۆبەی فرۆشیاری ووزەی گەرمیان، دەربەندینخان، دوکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق کە نزیکەی 280,000 هاوبەش سوودی لێدەبینن. ئەم سیستەمە نوێیە لە هۆبەکانی فرۆشیاری ووزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان یەکدەخرێت و سوودی دەبێت لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و پڕۆسەی پسوولەکردن و پارەدان لەڕێگەی سەکۆی پارەدانی دیجتاڵی ئی-پسوولە بەشێوەیەکی خێراتر و ئاسانتر. ئەم هەنگاوە دوای ئەوەدێت کە پێشووتر هەمان سیستەم لە هۆبەکانی فرۆشیاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، کۆیە و خەبات جێبەجێکرا و ڕەنگدانەوەی چاکسازییەکانی پڕۆژەی ڕووناکییە. مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە 14 ئایاری ساڵی پار، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان