سوپاس و پێزانین
ئەمرۆ رێکەوتى ٢٠٢٦/٦/١٨ ئەنجومەن وچەند کەسایەتیەکى گوندى چوارکڵاوى سەروو
سەردانى بەڕێوەبەرایەتیمانیان کرد، بەمەبەستى گەیاندنى سوپاس و پێزانیان، وە لە لایەن بەرێوەبەرایەتیمانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، وە خەڵاتى ڕێزلینانیان پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتیمان کرد، وە بەناوى بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاسى بەڕێزیان دەکەین.
’’ئامانجى ئێمە خزمەتکردنى گەرمیان و گەرمیانەکانە’’
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی گەرمیان