بابەتی بێناونیشان 4122

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە پەیمانگە پیشەیییەکانی خوێندنی ئینگلیزیی (٥) ساڵی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان)، بەڕێوبەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی سنووری پارێزگاکانیان کە دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتین، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، بەپێی پارێزگاکانیان داواکاری پێشکەش بکەن بەپێی ئەو مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
​١. وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢. تەنیا هەشتا (٨٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن؛ بۆ هەر بەشێک تەنیا ٢٠ قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن.
٣. خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕی و بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
​بازرگانی: بەشی ژمێریاری
​گەشتوگوزار: بەشی کارگێڕیی هۆتێل و میوانداری
​دیزاین: بەشی گرافیک دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین
​کۆمپیوتەر: بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT)
٤. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥. ساڵی یەکەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦. پروپۆزەڵ و پرۆگرامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو، لە ساڵی دووەمی خوێندنەوە دەست پێ دەکەن.
٧. ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
٨. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێ کراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە؛ هەمان ئەو کۆد و پاسۆردەی کە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە. واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی ناردن بکات.
​🌐 لینک: https://www.e-parwarda.com

​وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان