بانگهێشتی گشتی
كەمكردنەوەى نهێنى/ ژمارە (G P-2-2026) تەندەرى پرۆژەى (خزمەتگوزاری پاککردنەوە) کە ژینگەپارێز و پێداویستی پاککەرەوە دەگرێتەوە بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێریەکانی سنووری ب.گ. تەندروستی گەرمیان) بۆ جاری دووەم
كەمكردنەوەى نهێنى/ بانگهێشتى كراوە
ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە تەندەر ی پرۆژەی ناوبراوی سەرەوە هەیە كە ئامادەكراوە لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرميان) لەسەر بودجەى ئاسايى بەڕێوەبەرايەتى گشتی تەندروستی گەرميان بۆ ساڵى (2026-2027) خەرج دەكرێت، هەركەس ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە با سەردانی ب. ژمێریاری لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان بكات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر.
• ماوەی جێ بەجێكردنی پرۆژەكە (2 )دوو ساڵى تقویمی یە.
• ئەم كەمكردنەوە گشتییە بەپێی ڕێنمایی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكان ژمارە(2) ساڵی (2016) جێبەجێ دەکرێت كە كراوەیە بۆ هەموو پێشكەش كارانی تەندەر.
• وەرگرتنی تەندەر لە ڕۆژی (دووشەممە 27 /7 /2026)ەوە دەستپێدەكات تا ڕۆژی (دووشەممە 10 / 8 / 2026) كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی تا (11:00)ی پێش نیوەڕۆ لە ئیدارەی گەرمیان بەرامبەر بە (300,000) سێ سەد هەزار دینار كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی كەمكردنەوەكەی بۆ دەردەچێت.
• دوا كاتی گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (چوارشەممە 12 / 8 / 2026) كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆیە و ڕۆژی ئاشكراكردنی تەندەر لە هەمان ڕۆژ كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆیە و لەكاتی پشووی فەرمییدا دوا دەخرێت بۆ ڕۆژی دواتر.
• ئەكرێت پێش كڕینی تەندەر، خوازیار بۆ بەشدارییکردن سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بكات.
• بەشداربوان بۆ هەر پرسیار و ڕوونكردنەوەیەك لەسەر تەندەری پرۆژەكە دەتوانن سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکەن.
• مەرجەكان:
1. پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كەبەشداری ئەكەن، پێناسی تایبەت بە خزمەتگوزاری پاککردنەوە یان پسپۆڕ بن بۆ ساڵی (2026) نوێ بێت.
2. بارمتەی یاسایی بە بڕی (50,000,000) پەنجا ملیۆن دیناری عێراقی دەبێت بە چەکێکی باوەڕپێکراو (مصدق) یان دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە بانکێکی باوەرپێکراو لە هەرێمى کوردستان بۆ ئیدارەی گەرمیان و ناوی پرۆژەکەی لەسەر بنووسرێت و ماوەی (120) سەد و بیست ڕۆژ بێت وەک بارمتەی تەندەر لەکاتی گەڕانەوەیدا.
3. ماوەی كارپێکردنی تەندەرەكان (مدة نفاذ العطاءات) (90) نەوەد ڕۆژە لە ڕۆژی كردنەوەی تەندەرەوە دەستپێدەكات.
4. پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداریی دەكەن پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان یان هەبێت كە هیچ كەموكورتییەكی یاساییان نیە.
5. پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداریی دەكەن ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی ساڵی (2026)یان هەبێت.
6. پێویستە ئەو كۆمپانیا و بەڵێندەرانەی كە بەشداری دەكەن تؤماربن لە ناوەندى پەسەندکردنى دابینکارانى هەرێمى کوردستان www.asc.gov.krd
7. فەرمانگەی گرێبەستكردن بۆی هەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆكاری پێویست هەڵبووەشێنێتەوە.
8. دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نییە بە قبوڵكردنی كەمترین نرخی تەندەر.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان