ئاگاداریی/ تەندەر
بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە ده‌كاته‌وه کە لە بواری دابینکردنی ئامێری پزیشکیی کاردەکەن، ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه هەیە:
ته‌نده‌ری (دابینكردنی ئامێری پزیشکیی بۆ جاری دووەم بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار+ دابینکردنی ئامێری پزیشکیی بۆ جاری یەکەم بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری).
١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە رێکەوتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ٢٠٢٦ ده‌بێت.
٢. كۆتا ڕۆژ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت.
٣. كردنه‌وه و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت.
٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە.
تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، بهێنرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان