بابەتی بێناونیشان 4158
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندیی/ سلێمانی کۆدەبێتەوە لەشاری سلێمانی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندیی/ سلێمانی کۆبوویەوە. لەکۆبوونەوەکەدا بەگشتی تاوتوێی دۆخی دارایی و بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەست بە خەرجکردنی نەختینەوە بۆ پرۆژەکانی تەندروستی کرا. د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، داوایکرد کە بەوپێیەی بواری تەندروستی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، بۆیە لە خەرجکردنی نەختینە بۆ فەراهەمکردنی پێداویستییەکاندا ڕەچاوی ئەم تایبەتمەندییەی بکرێت. لایخۆشییەوە کەمال ڕەئوف، بەڕێوبەری گشتی بانکی ناوەندیی/ سلێمانی، ئامادەیی خۆیانی بۆ هاوکارییکردنی بەڕێوبەرایەتییەکە دەربڕی و بەڵێنی خەرجکردنی نەختینە بۆ پێداویستییەکانی سنوورەکە دا، لەپێناو بەرەوپێشەوەچوونی خزمەتگوزارییەکاندا.


بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان