بابەتی بێناونیشان 4167

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ـی تەمموز، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان سەردانی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلاری کرد، دواتریش لەگەڵ بەڕێزان مامۆستا عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و مامۆستا ناسیار حسێن، بەڕێوبەری بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی، خولی (TOT)ی مامۆستایانی ڕاهێنەری بەسەرکردەوە.

خولەکە لە هۆڵی بەڕێوبەرەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بە سپۆنسەری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت و لە لایەن دوو دکتۆری زانکۆ بابەتەکانی خولەکە دەوترێنەوە.

لە وتەیەکیشدا بۆ ڕاهێنەران بەڕێز مامۆستا محەممەد، پشتیوانی ڕاهێنەرانی کرد و هانی دان کە هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ گەیاندنی پەیامی پەروەردە بە ناوەندەکانی خوێندن کە ئەمەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر خوێندکاران دەبێت.

وتیشی، پێویستە ڕاهێنەران بەردەوام وەکو زانستخوازێكی پەرۆش هەوڵی خوێندنەوە و توێژینەوە و ئامادەکاری بدەن لەگەڵ تەكنەلۆجیا و زانیاری سەردەم خۆیان بگونجێنن.

پاشان بەڕێز مامۆستا عەدالەت لەتیف، باسی لە ناوەندەکانی خوێندن کرد کە پێویستە سەرپەشتیارانی پەروەردەیی و ڕاهێنەران پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ گەیاندنی پەیامی پەروەردە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەروەردەی کەلار هەلێکی تەواو دەڕەخسێنێت بۆ سەرپەرشتیاران و راهێنەران بۆئەوەی پەیامەکانی پەروەردە وەک خۆی بگەیەنن.

دواتریش بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە سەردانی یەکەی سەرپەشتیاریی پەروەردەی کەلاری کرد و چاوی بە بەڕێزان مامۆستا شەهاب ئەحمەد، سەرپەشتیاری یەکەم و مامۆستا ئەیاد ئەحمەد، یاریدەدەری سەرپەرشتیار و بەشێک لەسەرپەرشتیاران کەوت.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان