خولی تاقیگەکان دەستپێدەکات
بەشی تاقیگەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشدارییکردن لە خولی تاقیگەکاندا، لە ڕۆژی یەکشەممە (٢/ ٨/ ٢٠٢٦) لەکاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی خولەکە دەستپێدەکات لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان.
ناونیشان: دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لەناو بینای نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان