بابەتی بێناونیشان 4202

ئەنجومەنی پەروەردەیی گەرمیان بەشداربوو لە چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان.
ئەنجومەنی پەروەردەیی گەرمیان كە پێکهاتبوو له بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەكانی كەلار و كفری و خانەقین و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەی ، بەشداری لە چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) کرد، کە لە ژێر دروشمی «پەروەردەی هاوچەرخ، کارامەیی و کوالێتی»لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ ى تەمموز لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە رێکخرابوو لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر.

ڕێوڕەسمەکە بە سەرپەرشتی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم و ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حكومەتی سوریا و بە بەشداری ژمارەیەک لە شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، مامۆستایان و نوێنەرانی دامەزراوە پەروەردەییەکان ئەنجام درا و تێیدا گرنگی پاراستنی ژینگە و هوشیاری و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە، بەرزکردنەوەی کوالێتی فێرکردن، پێشخستنی توانستەکانی مامۆستایان و گرنگی خوێندنی پیشەیی و گونجاندنی لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم و بازاڕی كار خرانەڕوو.





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان