٥ ڕێنمایی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای بەتین
لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتین، ئەم ٥ ڕێنماییەتەندروستییەی لایخوارەوە ڕەچاو بکە:
١. خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست. زۆر پێویستە پێش هەستکردن بە تینوێتی ئاو بخۆیتەوە. بەردەوام بڕی پێویست ئاو یان شلەمەنی تەندروست بەکاربهێنە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە.
٢. لەکاتە زۆر گەرمەکاندا هەوڵدەی نەچیتە بەر خۆر، بەتایبەتی لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە، چونکە لەم کاتانەدا تیشکی خۆر لە بەهێزترین ئاستیدایە و مەترسی زیاد دەکات.
٣. ئەگەر ناچاربوویت بچیتە دەرەوە، ئەوا دژەخۆر بەکاربهێنە. کڵاوی پان و چاویلکەی خۆریش بۆ پاراستنی سەر و چاوەکانت پێویستن.
٤. جلوبەرگی فێنک، فراوان و ڕەنگ کاڵ بپۆشە. جلی لۆکە یارمەتی هەواگۆڕکێی جەستە دەدات و گەرمی کەم دەکاتەوە.
٥. چاودێرییکردنی بەردەوامی منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشە درێژخایەنەکان بکە. ئەم گروپانە زیاتر و خێراتر کاریگەر دەبن بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان